١ تشرینی یەکەم ٢٠٢٠ - ١١:٥٢
دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی دانەخراوە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: دۆسیەی تیرۆری شەهید سولەیمانی هێشتا دانەخراوە.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ محەمەد جەواد زەریف ، وەزیری دەرەوەی ئێران لە دیمانەی لە گەڵ سی ئێن ئێن سەبارەت بە ڕۆڵی ئێران لە هێرشی سایبری بۆ ئەمریکا قسەی کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران، وتی: خاڵی یەکەم ئەوەیە کە ئەمریکا ڕایگەیاند دەستی بووە لە هێرشی سایبری دژی ئێران و ئەم هێرشانە تا ئاستی لە ناوبردنی دامەزراوە هەستیارە ناکۆکیەکانی بوو کە ڕەنگ بوو ببێتە هۆی کوژرانی سەدان هەزار کەس.

زەریف ڕایگەیاند: بۆ ئێمە هیچ جیاوازییەکی نییە چ کەسێک سەرکەوتووی هەڵبژاردنی کۆشکی سپی بێت .